راچڵەكین -
لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانیی سوپای رووسیا بۆسەر وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە شاری دنیپرۆی ئۆكراینا، 13 كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی زۆرتریش بریندار بوون.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا بڵاویكردەوە، وێستگەی شەمەندەفەر لە شاری دنیپرۆ، كەوتە بەر هێرشێكی ئاسمانیی رووسیا و بۆردومان كرا، بەو هۆیەشەوە لانی كەم 13 كەس گیانیان لەدەستدا و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.
سەرۆكی ئۆكراینا داوای لە ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا كرد، سزاكانی سەر رووسیا زیاتر بكەن لەپێناو ناچاركردنی بە كۆتایی هێنان بە جەنگی سەر ئۆكراینا.
لەچەند رۆژی رابردوودا سوپای رووسیا هێرشە زەمین و ئاسمانییەكانی بۆسەر شارەكانی ئۆكراینا، لەوانەش كیێڤ-ی پایتەخت چڕتر كردووەتەوە و زیانێكی گەورەی بە ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە گەیاندووە.