هەولێر.. لەسەر گیانلەدەستدانێك ژنێك چوار تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوی گیانلەدەستدانی ژنێك رادەگەیەنێت، كە ئەمڕۆ تەرمەكەی لە گوندی شێخ توراب دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-10-2026، ئاگادار كراینەوە بە بوونی تەرمی ئافرەتێك لە گوندی (شێخ توراب). دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و بەشی پۆلیسی هەریر گەیشتنە شوێنی رووداو و دەستكرا بە لێكۆڵینەوە.

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا توانرا چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ح، س، ا)، (م، ح، س)، (م، ح، س) و (ا، ر، ك) دەستگیر بكرێن. لە ئێستا تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە، لە چوارچێوەی ڕێكارە یاساییەكاندا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن