وەزارەتی نەوت لەسەر دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ دێتەدەنگ

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین -
 
وەزارەتی نەوتی عیراق دەنگۆی دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سۆمۆ دێتەدەنگ و رایدەگەیەنێت: ئەو دەنگۆیانە ناڕاست و بەڕێوەبەرەكەش لە كارەكەی بەردەوامە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی فەرمی هەواڵەكانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، رەتیكردووەتەوە عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بە بازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوت (سۆمۆ) لە پۆستەكەی لادرابێت، روونیكردەوە ناوبراو تائێستاش لە كارەكەی بەردەوامە.
 
روونكردنەوەكەی وەزارەتی نەوت لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك دێت لە چەند كەناڵ و میدیایەكی عیراقی كە باسیان لەوەكردبوو عەلی نزار شەتری، لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای بە بازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوت (سۆمۆ) لە پۆستەكەی لادراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن