راچڵەكین -
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێم دوا وادە بۆ ئەو كەسانە دیاری دەكات كە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ دەرچووە بەمەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان و رایدەگەیەنێت، دوای بەسەرچوونی وادەكە، مافی حەجكردنیان نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا سەرجەم ئەو كەسانەی ئاگاداركردووەتەوە كە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە و تاوەكو ئێستا مامەڵەیان تەواو نەكردووە، داوای لێكردوون پێویستە تاوەكوو رۆژی پێنجشەممە بەرواری 5/11/2026 سەردانی نووسینگەی حەج و عومڕەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن بە مەبەستی تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕە ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەو وادەیە بە هیچ شێوەیەك وادە درێژ ناكرێتەوە و هەر كەسێك دوا بكەوێت ئەوا یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.
هاوكات داواش لە سەرجەم ئەو كەسانە كراوە كە تاوەكوو ئەو وادەیە سەردان بكەن و مامەڵەكانیان تەواو بكەن، چونكە دوای ئەوە مافی حەجكردنیان نامێنێت.