سوپای ئیسرائیل پێشڕەویی زیاتر لەناو خاكی سووریا دەكات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 89

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

هێزێكی سوپای ئیسرائیل پێشڕەویی بە ئاڕاستەی ناوچەكانی باشووری سووریا دەكات و لەهەندێ ناوچەش بازگە دادەنێت و داوای ناسنامە لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات.

میدیاكانی ناوخۆی سووریا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 30-10-2026، هێزێكی سوپای ئیسرائیل كە لە چەندین زرێپۆش و ژمارەیەكی زۆر سەرباز پێكهاتبوون، هەڵمەتێكیان لە گوندەوارەكانی هەردوو پارێزگای قونەیتەڕە و دەرعا لە باشووری سووریا ئەنجامدا و لەڕێی دانانی بازگەی كاتییەوە ناسنامەیان لەو هاووڵاتییانە وەردەگرت كە بەناوچەكەدا تێدەپەڕین.

بەردەوامیی جموجۆڵە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی هێڵی سوفا 53، كە رووبەرێكی زۆر لە ناوچەكانی باشووری سووریا لە خاكی ئەو وڵاتە دادەبڕێنێت و وەك ناوچەیەكی ئەمنیی پارێزراو مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن