راچڵەكین -
حكومەتی عیراق لەبارەی پەنابردنی بۆ قەرزكردنی دەرەكی بەمبەەستی پڕكردنەویە كورتهێنان، روونكردنەوە دەدات و سەرجەم ئەو دەنگیانەشی لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە بە ناڕاست وەسفدەكات.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عیراق، لەسەر زاری سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاویكردەوە، حكومەت هیچ پلانێكی نییە بۆ پەنابردن بۆ قەرزكردن لە وڵاتان بەمەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی 2027.
روونكردنەوەكەی حكومەتی عیراق لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە دێت كە لەهەندێ كەناڵی راگەیاندن و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوكراونەوە، گوایە ئەنجومەنی وەزیران بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 هەیە، بەنیازە بڕی 16 ترلیۆن دینار لەچەند وڵاتێك قەرز بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوكراونەتەوە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 كە تائێستا پەسەندنەكراوە، ئاستی كورتهێنان تێیدا دەگاتە نزیكەی 40 ترلیۆن دینار.