بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگای دهۆكی گرتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 227

راچڵەكین -

بوومەلەرزەیەك رۆژئاوای پارێزگای دهۆكی گرتەوە و لەناوچەكانی دەوروبەری هەستی پێكرا.

دەستەی گشتیی گەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، كاتژمێر 3:51 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 31-10-2026، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.8 پلە بەپێوەری رێختەر، رۆژئاوای پارێزگای دهۆكی گرتەوە و بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەكەش، لەناوچەكانی دەوروبەر هەستی پێكراوە.

چەقی بوومەلەرزەكە بە دووریی 40 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری دهۆك بووە و لەقووڵایی 10 كیلۆمەتر لەژێر زەویی روویداوە، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن