پۆلیسی گەرمیان زانیاریی لەبارەی كوژرانی دوو هاووڵاتی ئاشكرا دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 325

راچڵەكین -

پۆلیسی گەرمیان زانیاریی لەبارەی تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە ئاشكرا دەكات كە بەیانی ئەمڕۆ لەناوچە پیشەسازیی كەلار دۆزرانەوەو رایەگەیەنێت: شوێنەواری فیشەكیان پێوەیە.

سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1-11-2026، ئاگاداركراینەوە بە بوونی دوو تەرم لەناوچەی پیشەسازیی قەزای كەلار، دەستبەجێ پۆلیس چوونە شوێنی ڕوداوەكە و دەركەوت دوو تەرم بەناوەكانی ( سامان سەردار محەمەد، لەدایكبووی 1991) دانیشتووی گەڕەكی سیروان و (محەمەد عەلی ڕەشید، لەدایكبووی 1997) پیشە فیتەر، كە ئاسەواری فیشەكیان پێوەیە، لەنێو خانوویەك لە سەربانی دوكانێك بوون.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، دەستبەجێ پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردو بەڵگەكان لە شوێنی تاوانەكە كۆكرانەوەو دەست بەلیكۆڵینەوە كراوە لەسەر هۆكارو چۆنێتی ڕوداوەكە، تەرمی هەردوو كوژراوەكەش بەمەبەستی توێكاری، رەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن