ئەمریكا سێ ملیار دۆلار ڕەوانەی عیراق دەكات

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین-

جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری  ئابووری ئاشكرای دەكات، ئەمریكا بڕیاریداوە بڕی سێ ملیار دۆلار ڕەوانەی عیراق بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2026  ڕایگەیاند، ئیدارەی واشنتۆن بڕیاریداوە بە شەش گوژمە بڕی سێ ملیار دۆلار ڕەوانەی عیراق بكات.

 تەمیم ئاماژەی بەوەشكرد، هەر گوژمەیەك لەو بڕە پارەیە كە بەشێوەی كاش دەبێت پێكهاتووە لە 500 ملیۆن دۆلار.

بەوتەی جێگرەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ئابووری، گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە كاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر بازاڕی دراو و پێشبینی دەكرێت بەهای دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دابەزین بەخۆوە ببینێت و جیاوازییەكەی لەگەڵ نرخی فەرمیی بانكی ناوەندی كەم ببێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن