راچڵەكین -
لەچەند ناوچەیەكی ئەمریكا لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هالۆوین، شەش هاووڵاتی كوژران و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی ناوخۆی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 1-11-2026، لە سێ ناوچەی جیای شاری دالاس-ی ویلایەتی تەكساس، لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هالۆوین، چوار كەس بەهۆی تەقەكردنەوە كوژران و 15 كەسی دیكەش بریندار بوون، لەسەر ئەو رووداوانەش پۆلیسی شارەكە چەند تۆمەتبارێك دەستگیركرد و ئێستا لەژێر لێكۆڵینەوەدان.
هاوكات لە ویلایەتی ئیلینوی لەكاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی هالۆوین، رووداوێكی تەقەكردن روویدا و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون، لە ویلایەتی دیلاوێر-یش لە رووداوێكی هاوشێوەدا شەش كەس بریندار بوون، كە برینی هەنێكیان سەختە.
لەو چێوارچێوەیەشدا پۆلیسی ویلایەتی ئەلەباما دەستگیركدرنی چەند تۆمەتبارێكی راگەیاند، ئەمەش دوای رووداوێكی تەقەكردن كە بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی هەشت كەسی دیكە.