سودانی داوایكردووە مالیكی بەهۆی ئەم كارەوە دادگایی بكرێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین-

سەركردەیەكی هاوپەیمانی بونیات و گەشەپێدان كەلەلایەن محەممەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایگەیاند، كوتلەكەیان بەنێوەندگیری عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمە لەگەڵ نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گەیشتوونەتە جۆرێك لەڕێكەوتن بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی نێوانیان.

پێشتر خالد مەرسومی، ئەندامی هاوپەیمانێتیەكەی سودانی داوایكردبوو مالیكی دادگایی بكرێت بەهۆی ئەوەی لەسەردەمی دەسەڵاتی ئەودا لە 2014 بەشێك لەپارێزگاكان كەوتنە ژێر دەستی چەكدارانی داعش:" بۆ ئەوەی ببێتە پەندێك بۆ ئەو كەسانەی كۆمەڵگەیان وێرانكرد."

لەبەرامبەردا هیشام ڕوكابی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی نووسینگەی نوری مالیكی لەوەڵامی خالد مەرسومی ڕایگەیاند:" دوو ڕوویی و خۆ دەرخستن بەسە، ئەوانەی ئەمڕۆ باس لە كەوتنی پارێزگاكان و فیتنە دەكەن، پێویستە خۆیان لەبەكارهێنان و قۆستنەوەی نەهامەتییەكانی گەلی عیراق لەناكۆكییە سیاسییەكاندا بوەستن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن