راچڵەکین-
کەسوکاری ئەو منداڵەی شاری هەولێر کە باوکەکەی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر منداڵێک دەکات بەژێر ئۆتۆمبێلەکەیەوە رەخنە لە حکومەت و خراپی سیستەمی ئۆتۆمبێل دەگرن و دەڵێن، خراپی ئۆتۆمبێلەکە هۆکاربووە، هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت: "دەبێت دادگا بڕیار بدات نەک کەسوکاری قوربانییەکە، بۆیە پێویستە داواکاری گشتی بەدواداچوون بکات."
فازل حاجی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتەی خاڵی منداڵەکەی لەسەر رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە کە دەڵێت:" هه‌ڵه‌كه له خودی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه كاتێك كاره‌باییاتی شه‌كل ده‌بێت، له ناكاو سكرێته‌ری به‌نزینی كه‌پس ده‌بێت، چونكه سكرێته‌ری ئۆتۆمبێلی ئێستا كاره‌باییه و سیم نییه، بۆیه له‌ناكاو بێ ئاگاداری شۆفێر ده‌رده‌په‌ڕێت و هه‌رچه‌ند هه‌وڵی راگرتنی بدات بێسوده".
عه‌بدوڵا ره‌حمان، خاڵی منداڵەکە نووسیویەتی:" ئه‌و روداوه و چه‌ندین رووداوی دیكه‌ی هاوشێوه ده‌یسه‌لمێنن كه بواری ئۆتۆمبێل له كوردستان چه‌نده وێرانه و ئۆتۆمبێلی خراپ و بێ كوالێتی بازاڕی پڕكردوه و حكومه‌تیش گومرگی هه‌بیت له خه‌می هیچدا نییه".
بەڵام وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت:" من نازانم ئەو مامۆستایە تایبەتمەندی شارەزایی لەچ بوارێک هەیە، بەڵام ئه‌وه‌ی مافی هه‌یه بڕیاربدات، روداوه‌كه به‌هۆی تێكچوونی پایده‌ری بانزینه یان نا، پشكنینی هونه‌ریه كه به‌فه‌رمانی دادگا شاره‌زایان ده‌یكه‌ن نه‌ك خاڵی قوربانییه‌كه، ناكرێت و ناكرێت سه‌ره‌ڕۆیی سوكان به‌ده‌ستێك، پاساوی بۆ بدۆزرێته‌وه و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیشی پێ تاوانبار بكرێت."
فازل حاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌گرته‌كه‌دا زۆرباش دیاره كه هۆكاره‌كه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی و توڕه‌ییه یان شێوان و قاچنانه به پایده‌ری به‌نزین له‌جیاتی برێك كه ئه‌و جۆره سوكان به‌ده‌سته‌شمان ئێجگار زۆرن.
"چونکە لەو وڵاتە زۆرسەیرە حکومەت لەجیاتی هەمووان تاوانبارە و هەموان لەسەرحەقن تەنها حکومەت نەبێت کەرێگای داوە بەهاتنی ئەو ئۆتۆمبێلە کە گوایا بەقسەی خاڵی منداڵەکە کوالێتی خراپە لەگەڵ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە زۆر باشیش دیارە"فازل حاجی وا دەڵێت.