" بەغداد تێگەیشتنی بۆ تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان هەیە"

کوردستان

43 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 50

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی بەغداد تێگەیشتنی هەیە بۆ تایبەتمەندی هەرێمی كوردستان كە بەخەبات و قوربانیدانی گەلی كورد دروستبووە.

ڕۆژی پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2026 عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی هەڵوێست، كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند:"كەسانێك هەن دەیانەوێت گەلی كورد ڕابكێشنە ناو دۆسێی بەقاچاغبردنی نەوت لەپێناو پارێزگاریكردن لە هەژموون، پارە و هەژمارە تایبەتەكانیان لە بەدواداچوونی یاسایی و بەردەوامیدان بەوەی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ چەند گرووپێكی دیاریكراوو بچێت و گەلی عیراق سوودی لێ نەبینێت و سنوورەكان پڕبن لەكەلێن."

ئاماژەی بەوەشكرد:"سوپای عیراق كەسەرجەم پێكهاتەكان لەخۆدەگرێت، لەسنوورەكان بوونیان دەبێت و ناچنە ناو شارەكان."

" هیچ پاشەكشەیەك ناكرێت لەپلانی بوونی چەك تەنها بەدەستی دەوڵەت، ڕوبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی نیشتمانی و بەدواداچوونی بەقاچاغبردنی نەوت." سەرۆكوەزیرانی عیراق وا دەڵێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن