جێڵی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست
ڕاچڵه‌كین-
پسپۆڕێكی ئه‌مه‌ریكی هۆشداری ده‌دات له جێهێشتنی جێڵی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له‌ناو ئۆتۆمبێل، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه كاره‌سات له‌دوای خۆی جێبهێڵێت.
له ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت بۆ تۆڕی" ئه‌ی بی سی نیوز" پسپۆڕێكی ئه‌مه‌ری باس له‌وه ده‌كات جێهێشتنی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له كحول دروستكراو له‌ناو ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌دوای گه‌رمبوونی ناو ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاگر كه‌وتنه‌وه دروست بكات جگه له‌وه‌ش چالاكی مادده‌ی كحول كه‌مده‌كاته‌وه .
دكتۆر" جریج بۆیس" مامۆستای یاریده‌ده‌ر له زانكۆی فلۆریدا گۆل كۆست له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" جێهێشتنی خاوێنكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له‌ناو ئۆتۆمبێل بیرۆكه‌یه‌كی باش نییه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زیاتر له چه‌ند ڕۆژێك بهێڵرێته‌وه.
ئۆتۆمبێلێك كه ڕاگیرابێت له‌به‌ر تیشكی هه‌تاو پله‌ی گه‌رمای ده‌گاته 45 پله‌ی سه‌دی و به‌مه‌ش مادده‌ی چالاكی ناو خاوێنكه‌ره‌وه‌كه چالاكی كه‌ده‌ێته‌وه و ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی زۆر ده‌بێت"