تەندروستی نوێترین ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم بڵاودەكاتەوە

کوردستان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتكۆی رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، كۆی توشبووانی ڤایرۆسەكە لە هەرێم بۆ 575 كەس بەرزبووەتەوە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٩٥):
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٠٧٥) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٧٨٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٥٧) لە هەولێر، (٣٦) لە سلێمانی، (٥٩١) لە دهۆك. وە (١١٢٩١) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٤٤) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (١١٤٧) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٥٨٥) هەولێر، (٢٦٠) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك. دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ: (٢) پیاون تەمەنیان (٥٨)، (٣٥) ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەكان دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی (٦) پۆزەتیڤ: (٥) پیاو تەمەنیان (٥١)، (٤٥)، (٤٤)، (٣٩)، (٣٨) ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن (٦٣) ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ: پیاوێكی تەمەن (٣٦) ساڵ پیشەی پاسەوان لە فڕۆكەخانەی بغداد، دانیشتووی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆك، تووشبوەكە دوای گەڕانەوەی لە بەغداد پشكنینی تاقیگەیی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٧٣٢٦٩) پشكنین بووە)

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٥٧٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٤٠٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (١٦١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن