هەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسلێمانی بۆ (راچڵەكین) دەدوێت

کوردستان

01/06/2020     ژمارەی بینراو 2889

راچڵەكین-

پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای دەكات لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی بڕیارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ كۆدەبێتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئەمڕۆ دووشەممە ١-٦-٢٠٢٠، لە لێدوانێكدا بۆ راچڵەكین وتی:" كاتكۆ ١١:٠٠ی ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020  لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە هەر بڕیاریكی نوێ هەبێت بە فەرمی رایدەگەیەنین".

شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ لە نێوان گشت پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكان و شار و شارۆچكەكان بۆ ماوەی شەش رۆژ لە ١ تا٦-٦-٢٠٢٠ راگەیاند، بە هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلیشەوە. ئەوەش دوای ئەوەی كە شەوی رابردوو لە سلێمانی ١٠١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن