فیلیهام ئاوت
ڕاچڵه‌كین-
زۆرانبازی نه‌مساوی" فیلیهام ئاوت" پاڵه‌وانی پێشووی ئه‌وروپا له هونه‌ری جه‌نگی 30 مایۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێك كرد به‌ناوی bmischl كه به‌م دوواییانه بۆته موسوڵمان و حیجابی كردوه.
فیلیهام ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ خالید و وێنه‌كانی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی" سڵاوتان لێبێت ڕۆژێكی دیكه‌ی زۆر تایبه‌ت دوای مانگی ڕه‌مه‌زا هاوسه‌رگیریمان له كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌نجامدا"
ئه‌م پاڵه‌وانه مانگی چواری ئه‌مساڵ موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد ئه‌و ماوه‌یه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بووه له وڵاته‌كه‌ی یارمه‌یتده‌ری بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بدات.