ڤێلا
ڕاچڵه‌كین-
هاوڵاتیه‌ك له ناوچه‌ی "مه‌شتول" سه‌ر به پارێزگای" شه‌رقیه" له میسر ڤێلا تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به كه‌ره‌نتینه كردنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م هاوڵاتیه میسریه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌رك له‌سه‌ر شانی كه‌سوكاری توشبووه‌كان و حكومه‌ت ئه‌م كاره‌ی كردوه و ڤێلاكه‌ی پێكهاتووه له سێ نهۆم و له هه‌ر نهۆمێكدا سێ ژوور هه‌یه و ته‌واوی پێویستیه‌كانی ژیانی تیادا فه‌راهه‌م كراوه.
جگه له‌وه‌ش تا ئێستا 107 خوێندنگا و سه‌نته‌ری تایبه‌ت به گه‌نجان كراونه‌ته سه‌نته‌رێكی پزیشكی بۆ كه‌ره‌نتینه كردنی هاوڵاتیانی میسری توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا .