سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێم له نه‌خۆشخانه‌ی پار له هه‌ولێر
راچڵه‌كین- هه‌رێز جه‌مال
بریار وایە ئه‌مرۆ هەینی 12 ی 6 ی 2020 لەشاری هەولێر نەشتەرگەری بۆ سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
به پێى زانیارییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه خوێن له‌مێشكى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیی كوردستان مه‌یوه‌و ده‌بێت نه‌شته‌گه‌ری بۆ بكرێ ئه‌مرۆش نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ى بۆ ده‌كه‌ن و خوێنه مه‌یوه‌كه له‌سه‌رى ده‌رده‌كه‌ن.
مانگى رابردوو ، سه‌ڵاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێم كاتێك له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا سه‌رقاڵى چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ى داره‌كانى نێو باخچه‌كه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌ك ده‌كه‌وێت و ئازارى زۆرى پێده‌گات و به 14 ته‌قه‌ڵ سه‌رى ده‌دورێته‌وه‌و بریاریشه تێچووى نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان ببێت.