ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" كه‌ریم قاسم" سه‌ركه‌وتنی خۆی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند و وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ باوكی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه.
كه‌ریم له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی دوای یه‌ك مانگ توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ ده‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌م نه‌رێنی بووه و باسی له ته‌واوی ئه‌و كاتانه كردوه له توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه هه‌تا كاتی چاكبونه‌وه‌ی.
ده‌شڵێت" زۆر دوودڵم له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه به‌ڵام ئامانجم ئه‌وه‌یه پێتان بڵێم نه‌خۆشییه‌كه شه‌رم نیه و پێویست ناكا بیشارینه‌وه و هه‌ركات نیشانه‌كانی له‌سه‌ر خۆت و كه‌سانی نزكت ده‌ركه‌وت زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و پشكنین بكه‌ن"