كازم ساهیر
ڕاچڵه‌كین-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەحمەد رازی یاریزانی ناوداری پێشووی عێراق بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا،چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار خه‌مباری و سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ مه‌رگی ئه‌م پاڵه‌وانه ده‌ربڕیوه و له‌ناویاندا قه‌یسه‌ری گۆرانی عه‌ره‌بی و هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "كازم ساهر" .
ساهر له پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی" به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه پرسه‌نامه‌ی خۆم ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراقی ده‌كه‌م به‌هۆی كۆچی دوایی یاریزانی ناوداری تۆپی پێی عێراقی" ئه‌حمه‌د ڕازی" إنّا لله و إنّا إلیه را‌جعون
ئەحمەد رازی، رۆژی 13ی ئەم مانگە لەناكاو باری تەندروستی تێچكووه، دوای سەردانیكردنی نەخۆشخانە دەركەوت كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، رۆژی 18ی مانگیش دوای جێگیربوونی باری تەندروستی نەخۆشخانەی جێهێشت، بەڵام رۆژی شەممە 20ی ئەم مانگە جارێكی تر دۆخی تەندروستی تێكچوو، بەوهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی نو‌عمان لەشاری بەغدا كرایەوەو بەیانی ئەمڕۆ 21-6-2020، بەهۆی كاریگەریی نەخۆشییەكەی، كۆچی دوایی كرد.