بۆچی پیاوان توڕه ده‌بن كاتێك ئافره‌تێك داوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه؟
ڕاچڵه‌كین-
پیاوان هه‌میشه ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه هاتونه‌ته دنیاوه وه‌ك سه‌رۆك ڕه‌فتار بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ش كه خانمێكیان خۆش ده‌وێت و داوای هاوسه‌رگیری لێ ده‌كه‌ن پێیان وایه هه‌موو كات ئافره‌ت ده‌بێت داواكاریه‌كه قبوڵ بكات و به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆكاره خه‌مبار و توڕه و بێزار ده‌بن.
1-هه‌ستكردن به سوكایه‌تی ده‌كه‌ن:
كاتێك پیاو خانمێك دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی لێی نزیك بێت له‌ناو چه‌وندین ئافره‌تدا و له به‌رامبه‌ردا ئاماده‌یه له چه‌ندین بابه‌تی تایبه‌ت خۆش ببێت به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ڕه‌ت بكێته‌وه ئه‌مه هه‌ستێكی ناخۆش به پیاو ده‌دات و پێی وایه له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت.
2- بێ هیوا ده‌بێت:
پیاوان هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته په‌سه‌ندیان بكات كه خۆشیان ده‌وێت به‌ڵام به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و بابه‌تی هاوسه‌رگیری بێ هیوا ده‌بن و هه‌ندێكجار شه‌ڕه‌نگێز ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ناوبانگی پیاوه‌تی خۆیان بپارێزن.