قائیمقامی شارباژێڕ: تائێستا نازاندرێت ئەو بۆردومانەی کونەماسی کێ ئەنجامیداوە

کوردستان

26/06/2020     ژمارەی بینراو 783

راچڵەکین-


قائیمقامی شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی رۆژی رابردووی گوندی کونە ماسی لە شارباژێڕ بەردەوامە، تاکو ئێستا نازاندرێت ئەو بۆردومانەی شارباژێر کێ ئەنجامیداوە.

شاهۆ عوسمان، ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاچڵەکین وتی:" بۆردومانەکە لە لایەن دوو فڕۆکەوە کە یەکێکیان بێ فڕۆکەوان بووە، دیار نییە کە ئەو دوو فڕۆکانەی هی چ شوێنێک بوون، تەرمی ئەو کەسەش کە شەهید بووە نەناسراوەتەوە، چونکە تاکو ئێستا ناسنامەکەی دیار نییە".

قائیمقامی شارباژێڕ ئاماژەی بەوەشکرد:" لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانیش قسەمان کردووە، داوامان کردووە هێمنی و ئارامی نەک بۆ شارباژێڕ بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابینبکرێت و هەموو ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییان بە رووداوەکەوە هەیە لە سەروخۆمانەوە ئاگادارمانکردوونەتەوە بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەو حاڵەتانە".

دوێنێ هەینی ٢٥-٦-٢٠٢٠،  لە بۆردومانێکدا لە سەیرانگای کونە ماسی سەر بەناوچەی شارباژێڕ هاووڵاتییەک شەهید بوو، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن