مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداردەکرێنەوە

کوردستان

28/06/2020     ژمارەی بینراو 445

راچڵەکین- کامەران کەریم

مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەڕوەردەی سەیدسادق ئاگادار دەکرێنەوە کەلەماوەی دوو ڕۆژدا سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن .

لە ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەیدسادق کە وێنەیەکی بۆ ڕاچڵەکین نێردراوە تێیدا هاتووە، ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەستی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکەن، ھەر مامۆستایەک مامەڵەی بوون بە ھەمیشەیی تەواوکردووە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا واتە دوو شەممە و سێ شەممە (٢٩ و٢٠٢٠/٦/٣٠) سەردانی بەشی خۆیەتی  پەروەردە بکات بۆ وەرگرتنی مامەڵەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مامۆستایانە لە بەشی یاسا بەڵێننامەیان بۆ پڕ دەکرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن