دووگیان
كۆمه‌ڵه‌ی ڕێكخستنی خێزان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له میسر داوا له خانمان ده‌كات ئه‌گه‌ر پلانی ئه‌وه‌یان هه‌یه دووگیان ببن ئه‌وه دوای بخه‌ن بۆ دوای كاتی هێوربوونه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا چونكه ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێته هۆی خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و ئه‌مه‌ش كار له ناوكه په‌تك ده‌كات كه له‌ڕێیه‌وه خۆراك ده‌چێت بۆ منداڵ جگه له‌و ئازاره‌ی خانمانی دووگیان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه توشی ده‌بن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه خانمان له ماوه‌ی دووگیانی‌دا به‌رگری له‌شیان لاواز ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه هۆكاری تێكچوونی ڕوخسار و جه‌سته‌ی كۆرپه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
له‌كاتی توشبوونی ئافره‌تی دووگیان به ڤایرۆسه‌كه زۆر گرنگه پشت به ڕێنمای پزیشك ببه‌ستن و بۆ منداڵبوون بچنه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی منداڵه‌كه‌ی دروست نه‌بێت.