بەرپرسێكی رژێمی بەعس لە زیندان ئازادكرا

عێراق

29/06/2020     ژمارەی بینراو 1250

راچڵەكین

بەرپرسێكی باڵای رژێمی لەناوچووی بەعس دوای 17 ساڵ زیندانیكردن، لەلایەن دادگاوە ئازادكرا.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، دادگا فەرمانی ئازادكردنی بۆ عەمید روكن بەرزان عەبدولغەفور تكریتی فەرماندەی هێزی پاسەوانی كۆماری (حرس جمهوری) دەركرد، ئەمەش دوای كۆتایی هاتنی ماوەی زیندانیكردنەكەی.

ئەو فەرماندە باڵایەی رژێمی بەعسی لەناوچوو، كە لەدوای پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، لەلیستی داواكراوانی ئەمریكا بوو، رۆژی 23-7-2003 دەستگیركراو لەلایەن دادگاوە بە 17 ساڵ زیندانیكردن حوكمدرا، ئەمڕۆش دوای تەواوكردنی ماوەی حوكمەكەی لە گرتوخانەی ناسڕییە، لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادكردنی درا.

عەمید روكن بەرزان عەبدولغەفور تكریتی، برای لیوا رۆكان تكریتییە، كە یەكێك بوو لە پاسەوانە تایبەتەكانی سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن