سەیدسادق.. توشبوویەكی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی پلازما چاكبوویەوە

کوردستان

29/06/2020     ژمارەی بینراو 439

راچڵەكین-كامەران كەریم

لەقەزای سەیدسادق ، یەكەم توشبووی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پلازما، چاكبوویەوەو نەخۆشخانەی جێهێشت.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لەقەزای سەیسادق، كە وێنەیەكی بۆ ڕاچڵەكین نێردراوە، ئەمشەو یەكەم نەخۆشی توشبووی كۆرۆنا، كە لە قاوشی كۆرۆنای نەخۆشخانەكە خەوێنرابوو، دوای وەرگرتنی پلازما لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕی هەناوی د. بەختیار، بەتەواوی چاكبوویەوە.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دوای باشتربوونی تەندروستی نەخۆشەكە، هەر ئەمشەو نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە ماڵەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن