 
      
          
          
					
          
         
         
         
          
					
          راچڵەكین
سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێ فرۆكەوانیی هێزی هاوپەیمانان لەسنووری پارێزگای سەڵاحەدین كەوتەوە خوارەوە، لەكاتی چوونی چەند كەسێكیش بۆ شوێنی رووداوەكە، لەلایەن فڕۆكەیەكی دیكەوە بۆردومان كران و سەرجەمیان كوژران. 
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ 30-6-2020، بەهۆكارێكی نەزانراو، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعش، لەناوچەی ئەلبو وەزیر لەباكووری پارێزگای سەڵاحەدین كەوتە خوارەوە.
سەرچاوەكە وتیشی: سێ كەسی شوانكارەی ناوچەكە، بۆ زانینی هۆكاری رووداوەكە، چوونەتە نزیك ئەو شوێنەی كە فڕۆكەكەی تێدا كەووتبووە خوارەوە، بەڵام لەلایەن فڕۆكەیەكی دیكەی بێ فڕۆكەوانەوە، بۆردومان كران و لەئەنجامدا هەرسێكیان كوژران. 
تائێستا هیچ روونكردنەوەیەك لەبارەی رووداوەكە لەلایەن هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە نەدراوە.