دهستدرێژی
ڕاچڵهكین-
دكتۆره دیلمان پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری لهڕێی گێڕانهوهی چیرۆكی ڕاستهقینهی ئهو كهیسانهی كه چونهته بهردهستی هۆشداری به گهنجان دهدات و لهم بابهتهدا چیرۆكی دهستدرێژی كردنه سهر خانمێك لهلایهن چهند گهنجێك باس دهكات.
ئهم خانمه پزیشكه دهڵێت" مەبەست لە باسکردنی ئەم ستۆریانە تەنها وانە وەرگرتن و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە هەموویان راستەقینەن و روویانداوە من وەکو پزیشکیک دەستکاریەکی کەمم کردووە بۆ ئەوەی نەناسرینەوە"
ڕوداوهكه بهم شێوهیه ڕویداوه:
کچێکی هەرزەکار لە یەکێک لە مارکێتەکان کاردەکات بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆی و خێزانە هەژارەکەی.
ئەم کچە هەروەک هەموو کچێکی دیکە لە تەمەنێکی زۆر هەستیاردا بووه و کوڕێک هەڵیدەخەڵەتێنێ و پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکات.
لە شەوێکی زستان کە دنیا زوو تاریکدەبێ، کوڕەکە دەڵێ با بتگەیەنمەوە ماڵەوە، کچەکە نازانێ ئەم گەیاندنە چی لە دواوە دەبێت، بۆیە رازی دەبێت.
کوڕەکە سێ برادەری خۆی ئاگاداردەکاتەوە کە کچێکی پێیە، دەیباتە شوێنێکی چۆڵ کە پێشتر بە برادەرەکانی وتبوو، ئەوانیش چاوەڕێیان دەکرد و دواجار کچەکە گەیشتبوو و بە هەر چواریان دەستدرێژییان کردبووە سەری!
بەداخەوە کچەکە کە هاتە لای ئێمە لە پزیشکی دادوەری، لە بارێکی زۆر زۆر خراپ دابوو، بۆیە ئێمە سەرەتا باری دەروونیمان هێور کردەوە ئینجا دەستمان کرد بە پشکنینی.
پشکنینەکان قسەکانی کچەکەیان پشتراستکردەوە و دەرکەوت کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر و ئیدی لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ئێمە، هەر چواریان سزادران.
من لێرەدا هەڵەی کچەکە ناگرم کە لەتەمەنێکی هەستیاردایە دەبی دایک و باوک چاودێری بکەن، هەڵهی خێزانی کچەکە ئەوەی من کە کچم کار دەکات دەبێ زیاتر ئاگاداری بم لەلایەکی دیكه چۆن شەوان لێدهگەڕێم بە تەنیا بگهڕێتهوه"
لێرەدا هەڵەیەکی گەورە هەیە لە پەروەردەی خێزانی ئەم چوار کوڕه دەبیت بزانین کوریش پێویستی بە پەروەردەی باشە وەکو کچ ، چونکە هەڵسوکەوتی منداڵ ئاوێنەی پەروەردەی خێزانه.
کچەکە بۆ ماوەیەک پزیشکی دەروونی چارەسەری پێدا و ڕینمایی کرد، ئێمە پاش ساڵێک بینیمانەوە زۆر زۆر باش ببوو.