هاوسه‌رگیری
ڕاچڵهكین-
هاوسه‌رگیری پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه، و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت زۆر گرنگه له ماوه‌ی ده‌زگیرانداریدا ئه‌م پرسیارانه ئاڕاسته‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌یت.
1-ئامانجه دوور و نزیكه‌كانی چییه:
ده‌بێت بزانیت ئه‌و ئامانجه دوور و نزیكانه‌ی ئه‌و بۆ ژیانی هه‌یه‌تی چییه و تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی تۆ یه‌ك ده‌گرێته‌وه و تا چه‌ند ده‌توانن ته‌واوكه‌ری یه‌كتربن له داهاتودا.
2-ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی:
ناكرێت بڵێیت من هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كه‌سێك ده‌كه‌م ته‌نها ناوی باوكی یان دایكی بزانیت، باشتر وایه پێش هاوسه‌رگیری زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ت بزانیت.
3-ڕاستی ئه‌و كاتێك توڕه ده‌بێت:
زۆر پێویسته دۆخی توڕه‌بوونی ئه‌و كه‌سه بزانیت كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت تا چه‌ند ده‌توانێت خۆی بگرێت و هه‌ڵه نه‌كات.
4-چۆن له جه‌ژنه‌كاندا ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت:
ده‌یه‌وێت له پشووی جه‌ژنه‌كاندا له‌گه‌ڵ تۆ یان به ته‌نها به‌سه‌ری ببات؟
5-ناپاكی بۆ ئه‌و مانای چییه؟
گرنگه بزانیت ناپاكی بۆ ئه‌و مانای چییه؟ ئایا ناپاكی لای ئه‌و په‌یوه‌ندی سێكسیه؟ یان خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كوڕت به‌هه‌مان شێوه پێی ده‌وترێت ناپاكی؟
6-دۆخی له‌كاتی نه‌خۆشیدا:
پێویسته زانیاریت هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌زاجی ئه‌و كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت ئارامه یان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات گرنگی پێ بده‌یت؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بزانیت چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌یت.
7-ڕاستی هاوڕێكانی:
هه‌ندێكجار هاوڕێ لایه‌نی شاراوه‌ی كه‌سه‌كان ئاشكرا ده‌كات، باشتر وایه ڕاستی هاوڕێكانی بزانیت بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی زیاتر له‌سه‌ر هاوبه‌شی ژیانت بزانیت.
8-ئاره‌زووی چ مۆسیقایه‌ك ده‌كات:
ڕه‌نگه ئه‌م بابه‌ته كه‌مێك پێكه‌نیناوی بێت له لات به‌ڵام خراپ نیه ئه‌گه‌ر بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت بۆ گه‌شتێكی دوور به‌یه‌كه‌وه گوێ له گۆرانیه‌ك بگرن.
9-منداڵی ده‌وێت؟
باسكردنی ئه‌م بابه‌ته پێش هاوسه‌رگیری زۆر گرنگه، ئه‌گه‌ر نه‌گونجان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ره‌تاوه ڕوبدات ئه‌وه باشتر وایه له یه‌كتر جیاببنه‌وه.