بەرپرسێكی حكومەتی عێراق لە پۆستەكەی لابرا

عێراق

01/07/2020     ژمارەی بینراو 2336

راچڵەكین

وەزیری دارایی عێراق لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، بڕیاری لابردنی بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی لە پۆستەكەی دەردەكات و كەسێكی دیكە بەوەكالەت لە شوێنەكەی دادەنێت.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، كە رۆژی 30-6-2020 بە واژۆی وەزیری دارایی دەرچووە، بڕیاردراوە بە لابردنی ئەحمەد عەبدولجەلیل حسێن لە پۆستی بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی نیشتمانيی و دانانی ئەیاد محەمەد هادی لە شوێنەكەی، بەڵام بەبێ بەرزكردنەوەی پلەی وەزیفی و پێدانی مووچەی بەڕێوەبەر.

وەك لە نوسراوەكەدا هاتووە، بڕیاری لابردنی ئەو بەرپرسە، لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە.

لابردنی بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی عێراق، لەچوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانە دێت كە ماوەی چەند رۆژێكە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی پێكردووەو ئاڵوگۆڕی لەچەندین پۆستی گرنگ ئەنجامداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن