ڕێنمایی بۆ ئەو خێزانانەی کەسێکی توشبوو بە کۆرۆنایان هەیە

تەندروستی

01/07/2020     ژمارەی بینراو 1206

کۆرۆنا

ڕاچڵه‌كین-

‎لە ئێستادا کە ڕێژەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆڤید١٩ تادێت ڕوو لەزیادبوونە، پێویستە ئه‌ندامانی خێزان بزانن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا بکەن کە نەخۆشە لەناو خێزانەکەیاندا.

‎سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک ڕێنمایی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە کە هەندێکیان ئەمانەن:

‎1- پاش ئەوەی کەنیشانەکانی کۆرۆنا دەردەکەون، ئەگەر تێستیش نەکرێت کە زۆرجار پێویست نییە ئه‌گەر نیشانەکان سەخت نەبن پێویستە کەسەکە خۆی لەماڵەوە کەرەنتین بکات تا نزیکەی ۷۲ کاتژمێر پاش چاکبوونەوەی تەواو.

‎2- لەم ماوەیەدا ئەگەر بگونجێت پێویستە ئەو کەسە لە ژوورێکی جیادا بێت و یئەگەریش نەگونجێت ئەوا بەبەردەوامی پێویستە مەودای دووری بەلایەنی کەمەوە یەك مەتر و نیو بۆ دوو مەتر لەگەڵ کەسانی دیکەدا بپارێزێت.

‎3- پێویستە ئەو کەسە ماسك ببەستێت یٔەگەر لەهەمان ژووردا بێت لەگەڵ کەسانی دیکە.

4- هەموو ئه‌ندامانی خێزان پێویستە بەبەردەوامی و ناو بە ناو دەستییان بە ئاو و سابون بۆ ماوەی بیست چرکە بشۆن و پاش هەر بەرکەوتنێک لەگەڵ کەسی توشبوو، و خۆیان بە دوور بگرن لە دەست دان لە دەم و لووت و چاوییان.

‎5- زۆر گرنگە کە پاک و خاوێنی ماڵەکە ڕابگیرێت و ناو بە ناو شوێنەکان بە کحول پاک بکرێنەوە.

‎6- کەسی تەندروست لەناو ماڵەکەدا دەتوانێت یارمەتی کەسی توشبوو بدات بەئامادەکردنی خواردن و دانانی بۆی لە شوێنێکدا بە پاراستنی مەودای دووری نێوانیان.

‎7- پێشنیار دەکرێت کە بە گوێرەی توانا دەستشۆر (تەوالێت)ی جیاواز بەکاربهێنرێت لەلایەن کەسی توشبوو لەگەڵ کەسانی تەندروستی نێو ماڵدا، بەڵام یٔەگەر تەنها یەک دەستشۆر لەنێو ماڵەکەدا هەبوو ئەوا پێویستە کەسی توشبوو ماسك ببەستێت لەکاتی جێهێشتنی ژووری جیاکردنەوە (واتا ئەو ژوورەی کە خۆی تێیدا دەمێنێتەوە)، وەهەروەها دوای ئەوەی کە کەسی توشبوو دەستشۆر بەجێدەهێڵێت پێویستە دڵنیا بکرێتەوە لەوەی کە هەموو شوێنەکانی نێو دەستشۆرەکە کە کەسی توشبوو بەرکەوتنی لەگەڵدا هەبووە بە کحول پاك بکرێنەوە.

‎8- پێویستە ئەندامانی نێو خێزان خۆیان بەدوور بگرن لەوەی هەمان خاولی بەکاربهێنن لەگەڵ کەسی توشبوو، پێویستە سەبەتەیەکی جیاواز دابنرێت بۆ ئەو شتانەی لەلایەن نەخۆشەوە بەکاردەهێنرێن و هەروەها شوێنێکی جیاواز کە سابون و خاولی و فڵچە و مەعجونی دەم و ددانی کەسی توشبووی تێدا دابنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن