دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری

02/07/2020     ژمارەی بینراو 2478

راچڵەکین- 

وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی خشتەكەی دارایی بێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7-2020، مووچەی وەزارەتی دارایی و  بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەو لیوای نەوت دابەشدەکرێت.

سەرباری ئەوەی ئێستا كۆتاییەكانی مانگی حوزەیرانە، تاکو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شوباتی 2020ی زۆربەی فەرمانبەرانی دابەشنەكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت لە عێراق ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران.

رۆژی ٢١ی ئەم مانگەش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەران بەرێژەی ٢١% كەمبكاتەوە، سەرباری ئەوەش هێشتا مووچە دابەشنەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن