مایكل جاكسۆن
ڕاچڵه‌كین-
دوای تێپه‌ڕ بوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر مردنی ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكی"مایكل جاكسۆن" پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نهێنی" ژووری نهێنی منداڵان" ی له ماڵه‌كه‌ی جاكسۆن ئاشكرا كرد له كێڵگه‌كه‌ی له " نێڤه‌ر لاند" بووه.
له دوای نمایشكردنی فیلمی دیكۆمێنتاری "Leaving Neverland" له‌سه‌ر جاكسۆن كه تیایدا چه‌ند ڕویه‌كی ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی تیادا ڕونكراوه‌ته‌وه كه‌سایه‌تی جاكسۆن بووه جێگه‌ی باس و له فیلمه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر دوو منداڵ و له ژورێكی تایبه‌تی یه‌كێك له ڤێلاكانی ئه‌م كاره‌ی كردوه.
ساڵی 2005 جاكسۆن به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی درایه دادگا به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان به بێ تاوانی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه كۆتایهات.
ئێستا و دوای 10 ساڵ له مردنی جاكسۆن پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی به‌ناوی" فند مات فیدیس" كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ڵ پاشای پۆپ بووه باس له‌وه ده‌كات جاكسۆن له یه‌كێك له ڤێلاكانی له كێڵگه‌كه‌ی له "نێڤه‌رلاند" ژورێكی تایبه‌تی هه‌بووه به‌ڵام هیچ كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاری نه‌هێناوه و ئه‌و كاته‌ی ئه‌و ڤێلاكه‌ی كڕیوه ئه‌و ژوره له ڤێلاكه‌دا هه‌بووه.
فند باس له‌وه‌ش ده‌كات زۆرجار ڕویداوه هه‌واداره‌كانی جاكسۆن به په‌ڕه‌شوت خۆیان هه‌ڵداوه‌ته ناو ماڵه‌كه‌ی جاكسۆن و ئه‌ویش بۆ خۆشاردنه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر ئه‌و ژووره و زۆر كات كه كێشه‌ی هه‌بووه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌و ژوره‌دا ماوه‌ته‌وه هه‌تا چاره‌سه‌ری كردوه و ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی ده‌وترێت له‌باره‌ی تایبه‌ت كردنی ژورێك له‌و جۆره بۆ ده‌ستدریچژی سێكسی سه‌ر منداڵان ڕاست نییه و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه.