ئاگاداری و چەند رێنماییەک بۆ بەخشەری پلازمای چارەسەری بۆ نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر

تەندروستی

07/07/2020     ژمارەی بینراو 791

نەخۆشی کۆرۆنا


ڕاچڵه‌كین-

دكتۆر هونەر عمر دڵپاک بەڕێوەبەری پزیشکی بانکی خوێن لە هەولێر کە پزیشکی پسپۆرێ نەخۆشیەکانی خوێنە ئاگاداری و ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە لە نەخۆشی کۆرۆنا COVID-19 چاکبوونەتەوە و دەیانەوێت پلازما ببەخشن.

-پێویستە بەخشەری پلازما ئەم مەرجانەی تیدا بێت:
1- تەمەنی لە 18 ساڵ زیاتر بێت.
2- بارستایی جەستەی لە 50 کگم کەمتر نەبێت.
3- بە بەڵگەوە تووش بووی کۆرۆنا بێت، بە بەڵگەوە چاکبووبێتەوە (پشکنین Neg.) وە ماوەی 14 رۆژ بەسەر چاکبوونەوەی تێپەڕ بوو بێت.
4- لە ئافرەتاندا، نابێت پێشتر دووگیان بوو بێت.

-لە کاتی بەخشینی پلازما:
1. سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن دەکات بۆ هەڵسەنگاندن.
2. ئەگەر گونجاو بوو، نمونەی خوێنی لێ وەردەگیرێت بۆ پشکنین.
3. ئەگەر لە پشکنینەکان کێشەی نەبوو، ئەو کات دەتوانێ پلازما ببەخشێت.

-تێبینی:
1. سەردانی کردنی بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە رۆژانی (شەممە هەتا چوار شەممە) لە کاژێر (8:00 -10:30) بەیانی دەبێت.

2. لەوانەیە پێویست بکات دوو جار سەردانی بانکی خوێن بکەیت، رۆژی یەکەم بۆ هەڵسەنگاندن و پشکنین، رۆژی دووەم بۆ بەخشینی پلازما، ئەمەش لەبەر ئەوەی تێچووی وەرگرتنی پلازما لە هەر بەخشەڕێک نزیکەی (500.000) پینج سەد هەزار دیناری عیراقیە، بۆیە ناکرێت بە بی هەڵسەنگاندن و پشکنین ئەنجام بدرێت.

3. بەخشەری پلازما دەتوانێت دوای 1 هەفتە دووبارە پلازما ببەخشێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن