ڤیدیۆ: شه‌ڕی نێوان شۆفێرێك و مه‌ترسیدارترین جۆری مار
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێكی ئوستورالی له‌كاتی شۆفێری كردن‌دا له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی خێرا مارێكی مه‌ترسیداری له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كوشت كه زۆری نه‌مابوو ببێته هۆی مردنی.
كامێرا جێگیر كراوه‌كانی پۆلیس له ناوچه‌ی " كوینزلاند" له ئوستورالیا دوای ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌وه‌یان كرد ئۆتۆمبێلێك به خێرای به شه‌قامێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت زوو گه‌یشتونه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و زانیویانه كه جۆرێك ماری مه‌ترسیدار له جۆری قاوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كه یه‌كێكه له ژه‌هراوی ترین جۆره‌كانی مار له جیهاندا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه و زۆری نه‌ماوه بیدات به شۆفێره‌كه‌وه.
شۆفێره‌كه باس له‌وه ده‌كات ماره‌كه له‌ناو قاچه‌كانی ئاڵاوه و پۆلیس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌م پیاوه جیاواز بووه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه غه‌رامه‌ی نه‌كات و ئه‌مبوڵانسیان بانگكردوه بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه بگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه.