راچڵەکین وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرادەکات

ئابوری

10/07/2020     ژمارەی بینراو 3056

راچڵەکین-

دوێنێ پێنجشەممە ٩-٧-٢٠٢٠،وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند، بەڵام مووچەی خانەنشینانی تێدا نەبوو، سەرچاوەیەکیش لە بەڕێوەری گشتی خانەشینی هەرێمیش دەڵێت:" ئەم هەفتەیە مووچەی خانەشینانیش دابەشدەکرێت".

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ١٠-٧-٢٠٢٠، لە لێدوانێکدا بە راچڵەکین-ی راگەیاند، رۆژی سێشەممە ١٤-٧-٢٠٢٠، دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەشینان دەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی راچڵەکین ئەگەر رێکخستنی کاری مووچەی خانەنشینی سەربازی تەواو ببێت، ئەوا سەرەتا ئەو دابەشدەکرێت، بەڵام ئەگەر رێکخستنەکە تەواو نەبێت ئەوا سەرەتا مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت دواتر سەربازی.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارت و دەستە و سەرۆکایەتییەکانی راگەیاند.

بەپێی خشتەکەی وەزارەتی داریی و ئابورى، سبەینێ شەممە ١١-٧-٢٠٢٠، یەکشەممە  ١٢-٧-٢٠٢٠،موچەی ١٨ وەزارەت و دەستە و دەزگای مین و کۆمیسۆنی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن