كاروانێك كە ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی ئەمریكای هەڵگرتبوو لە دیوانیە سووتێنرا

عێراق

11/07/2020     ژمارەی بینراو 316

راچڵەكین-

 

ژمارەیەك چەكدار، لەسەر رێگای خێرای دیوانیە هێرشیانكردە سەر سێ بارهەڵگر كە ئۆتۆمبێل و كەلوپەلی سەربازی ئەمریكیان هەڵگرتبوو، و تەواوی بارهەڵگرو پێداویستییە سەربازییەكانیان سووتاند.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكان، ژمارەیەك چەكدار كەلەناو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون، شۆفێری هەرسێ بارهەڵگرەكەیان ناچاركردووە ئۆتۆمبێلەكانیان بوەستێنن و دواتر تەواوی بارهەڵگرو كەرەستە سەربازییەكانی ناویان كە ژمارەیەك هامەریان تێدابووە، سووتاندووە.

سەرچاوەكە وتیشی، پێش گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان، چەكدارەكان هەڵاتوون و شۆفێرەكانیش لەلایەن ئەو هێزانەوە براونەتەوە بنكەی پۆلیسی دیوانیە بۆ وەرگرتنی وتەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن