نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوون به سه‌رئێشه‌ی سترێس و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی یان سه‌رئێشه‌ی سترێس باوترین جۆره‌کانی ژانه‌سه‌ر و نزیکه‌ی ( % ۸۰ ) ئه‌مریکیه‌کان تووشی ده‌بن و خانمان دووهێنده‌ی پیاوان تووش ده‌بن، ته‌نانه‌ت له مناڵان دا زۆره و زۆربه‌ی مێردمناڵان پاش ته‌مه‌نی پانزه ساڵای تووشی ده‌بن، دكتۆره هه‌ڤین پزیشكی ئازار و به‌نج له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئازاری سه‌ر باس ده‌كات.
نیشانه‌کانی سه‌رئێشه‌ی سترێس :
- ژانه‌سه‌رێکی که‌م یان مام ناوه‌ند، به هێواشی زیاد ده‌کات ، به‌ڵام زۆر به‌هێز نیه و ڕێگه‌گر نیه له چالاکی ڕۆژانه و ده‌وام کردن.
- ئازار له ناو چه‌وان یان هه‌ردوو لای سه‌ر ( هه‌ندێ جار یه‌ک لا ) یان پشتی سه‌ر و مل و شان .
- ئازاره‌که وه‌ک بوونی فشارێکە له سه‌ر ناوچه‌وان و که‌له‌ی سه‌ر و مل یان وه‌ک ئه‌وه وایه بگوشرێت.
- زیاد بوونی ئازار له ناوچه‌وان و که‌له‌ی سه‌ر و مل کاتێ ده‌ستی ده‌خه‌یته سه‌ر.
- هه‌ست کردن به ماندووبوونێکی زۆر ، که‌می ته‌رکیز ، تووڕه‌یی ، تێک چوونی خه‌و .
- هه‌ستیاریه‌کی که‌م به ڕووناکی یان ده‌نگ .
ــ به‌ڵام هیچ کاتێک ژانه‌سه‌ره‌که وه‌ک شه‌قیقه به‌هێز نیه و ئۆرای له‌گه‌ڵ نیه و نه‌خۆشه‌که نیشانه‌ی وه‌ک ڕشانه‌وه، دڵ تێک هه‌ڵهاتن، لێڵی له بینین، ئازاری ناو سک ، بێهێزی و سڕبوونی ده‌ست و قاچی نیه .
جۆره‌کانی :
1- جۆری دووباره‌بوو : سه‌رئێشه‌که بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تا سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ڵام که‌مترله ( ۱٥ ڕۆژ ) سه‌رهه‌ڵ ئه‌داته‌وه له کۆێ ڕۆژانی مانگه‌که له ماوه‌ی سێ مانگ دا .
2- جۆری درێژخایه‌ن : سه‌رئێشه‌که بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك تا زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت و زیاتر
له ( ۱٥ ڕۆژ ) سه‌رهه‌ڵ ئه‌داته‌وه له کۆێ ڕۆژانی مانگه‌که له ماوه‌ی سێ مانگ دا سه‌رهه‌ڵ ده‌داته‌وه .
هۆکاره‌کانی :
- تا ئێستا هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی به وردی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی پزیشکان ده‌ی گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕه‌قبوون و ته‌شنج کردنی ماسوولکه‌کانی سه‌ر یان نێوچه‌وان یان مل .
هۆکاره‌کانی ورژاندنی سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی :
ــ دڵه‌ڕۆکی و سترێسی یان فشاری ده‌روونی یان جه‌سته‌یی.
ــ هیلاکی و ماندوو بوونی زۆر .
ــ نووستن له شوێنکی سارد یان له جێگای نه‌شیاو وه‌ک ناو ئوتۆمبیل یان سه‌ر کورسی.
ــ شێوازی هه‌ڵه‌ی ناته‌ندروستی دانیشتن یان وه‌ستان به پێوه.
ــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر چا و قاوه .
ــ برسیه‌تی یان نه‌خواردنی ژه‌مێک له کاتی خۆی دا .
ــ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو و شله‌مه‌نی .
ــ کێشه‌ی ده‌روونی وه‌ک خه‌مۆکی یان سۆزداری .
ــ که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی.
ــ زۆر به‌کارهێنانی مۆبایل و لابتۆپ و ئایپاد .
ــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی وه‌ک ده‌رمانی دژی ترشه‌ڵۆکی گه‌دده ، ده‌رمانی پاش زه‌رعی گورچیله یان مۆخی ئێسک .
ــ ددان جیڕکردنه‌وه و ئازاری ددان .
هۆکاره‌کانی زیاد بوونی فشار و سترێسی ده‌روونی :
- کێشه‌ی ناو ماڵ له‌گه‌ڵ خێزان یان هاوسه‌ر .
- له دایک بوونی مناڵێکی تازه .
- له ده‌ست دانی ئیش یان ته‌واو بوونی گرێبه‌ست یان ده‌ست پێکردنی کارێکی تازه یا بوونی گیروگرفت له ئیش و کار .
- نه‌بوونی هاوڕی نزیک و متمانه پێکراو.
- سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خوێندن یان پێش تاقیکردنه‌وه‌کان .
- قه‌ڵه‌وی.
- قه‌یرانی ئابووری و سیاسی و یاسایی و دادپه‌روه‌ری و کاره‌ساتی سروشتی .
- پێشپڕکێی وه‌رزشی یان بواره‌کانی تر .
- که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی .
چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :
ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشی سه‌رئێشه‌ی سترێس به پله‌ی یه‌که‌م پشت ده‌به‌ستێت به نیشانه‌کانی نه‌خۆشه‌که و مێژووی نه‌خۆشه‌که و فه‌حسکردنی نه‌خۆشه‌که له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه به‌ڵام ڕه‌نگه پێویست به ئه‌نجام دانی کۆمه‌ڵێک پشكنینی تر بکات که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات له‌وانه :
1- تیشکی ( MRI ) بۆ مێشک و بۆری خوێنه‌کانی ناو سه‌ر و بڕبڕه‌کانی مل .
2- تیشکی ( CT سكان ) بۆ مێشک و بڕبڕه‌کانی مل .
3- فه‌حسی خوێن به پێی حاڵه‌ته‌که بۆ نموونه : غودده‌ی ده‌رقی و هۆرمۆنی کورتیزۆن و هۆرمۆنی شیر و چه‌وریه‌کانی خوێن و شه‌کره و گورچیله‌کان.
شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی :
1- له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
ـــکاتی ئازار :
- گروپی ( NSAID) وه‌ک : ئه‌سپرین ، کیتۆپڕۆڤین ، ئایبۆپڕۆڤین.
- ده‌رمانی تێکه‌ڵاو له پاراسته‌مۆڵ یان ئه‌سپرین له‌گه‌ڵ کاڤاین یان کۆداین ۰
ـ-- گروپی ترپیتان : وه‌ک( sumatriptan) rizatriptan (Maxalt)
ــــ بۆ ڕێگه گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌که :
- ده‌رمانی چاره‌سه‌ری په‌رکه‌م : topiramate(Topamax۰
- ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی، وه‌ک amitriptyline: , protriptyline . venlafaxine (Effexor XR) and mirtazapine (Remeron) .
ــ ڕێگاکانی تر :
- مه‌ساج و شێلان .
- ده‌رزی ئاژنینین ( ده‌رزی چینی ) .
-- چارەسەری سروشتی.
-(- Deep breathing, biofeedback and behavior therapies.)
گرنگترین ڕێنمیایه‌کانی خۆراک :
ــ خواردنی ژه‌مه‌کان له کاتی خۆی دا به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی .
ــ خواردنی چه‌ند ژه‌مێکی که‌م باشتره له خواردنی بڕێکی زۆر له سێ ژه‌م دا .
ــ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به به‌رده‌وامی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما.
ــ ڕێک کردنه‌وی خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نوستنی زیاتر له نۆ كاتژمێر له‌شه‌و و ڕۆژێک دا.
ـــ خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه ( ئه‌و جۆرانه‌ی سه‌رئێشه‌که ناورێژنن ) ڕۆژانه چه‌ند جارێک .
ـــ وه‌رزش کردن و زیاتر کردنی جووڵه و دوور که‌وتنه‌وه له دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر.