ئامادەكاری بۆ شەڕی فراوان لەدژی سوپای ئەمریكا دەكرێت

عێراق

12/07/2020     ژمارەی بینراو 341

راچڵەكین

حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی شەڕكردن لەدژی هێزەكانی ئەمریكا دەكات ئەگەر بێتو بەزووترین كات خاكی عێراق جێنەهێڵێت، بەرپرسێكی ئەو گروپەش دەڵێت: لەئامادەباشی تەواوداین بۆ شەڕەكەو هیچ كەس و لایەنێكیش ناتوانێت هێزەكانی ئەمریكا بپارێزێت.

ئەبوعەلی عەسكەری بەرپرسی ئەمنیی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی: هێزەكانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ شەڕی بەرفراوان لەدژی هێزەكانی ئەمریكا.

ناوبراو راشیگەیاندووە، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكراوە، بڕیارێكی كۆتاییەو گەڕانەوەی بۆنییە، هیچ كەس و لایەنێكیش ناتوانێت لەژێر هیچ بیانوێكدا، كشانەوەی ئەو هێزە لە عێراق دوابخات، یان تەگەرەی بخاتەبەردەمی.

ئەبو عەلی عەسكەری ئاشكراشیكرد، گوشارەكانیان لەسەر ئاستی جەماوەری و سیاسی و ئەمنی و میدیایی لەدژی ئەمریكا زیاتر دەكەن، تا ئەوكاتەی بەتەواوەتی لە عێراق دەكشێنەوەو كۆتایی بە داگیركارییەكەیان دەهێنرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن