ده‌ستدرێژی سێكسی
ڕاچڵهكین-
بێگومان ده‌ستدرێژی سێكسی رووداوێكی كاریگه‌ره كار ده‌كاته سه‌ر كه‌سه‌كان به‌شێوه‌ی جیاواز له‌رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه. بۆیه ئه‌مه كاری پزیشكان و كارمه‌ندانی ئه‌و بواره‌یه بۆ پالپشتی كردنی كه‌سه‌كان له‌و جۆره رووداوانه‌دا، دكتۆر هاوڕێ پزیشکی پسپۆری دادوەری له‌م بابه‌ته‌دا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك ڕوبه‌ڕوی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته‌وه پێویسته ئه‌م ڕێكارانه بگرێته به‌ر.
دكتۆر هاوڕێ ده‌ڵێت" لێره مه‌به‌ستمانه رێكاره پزیشكیه دادوهریهكانه كه ده‌بێت به‌زووترین كات ئه‌نجام بدرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان نابێت ٧٢ كاتژمێری زیاتر به‌سه‌ر تێپه‌ر ببێت. چونكه له‌م ماوه‌دا ده‌توانین به‌ڵگه‌ی ته‌واو كۆبكرێته‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی تاوانباران تا به سزای خۆیان بگه‌ن."
بۆیه له‌وانه‌یه زۆربه‌ی كه‌س ترسی هه‌بێت له پشكنینی پزیشكی دادوه‌ری یان زانیاری نه‌بێت، لێره ده‌توانین ئه‌و هه‌نگاوانه كورت بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر (منداڵ یان گه‌وره):
1- ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر پێویسته خۆی بگه‌یه‌نێته نزیكترین نه‌خۆشخانه.
2- نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت داوای پركڕدنهوهی فۆرمی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی بكات له لایه‌ن پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه.
3- ده‌توانێت بۆ زیاتر هاوكاری په‌یوه‌ندی به به‌رێوبه‌رایه‌تی توند و تیژی خێزانی بكات تاوه‌كو زیاتر هاوكاری بن.
4- ئینجا نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌و بكات پزیشكه‌كه پشكنینی بۆ بكات ئه‌و شوێنانه‌ی برینی هه‌بێت یان ئاسه‌واری سه‌ر له‌شی هه‌موو تۆمار بكات له ڕاپۆرته سهرتاییهكه. ئه‌مانه‌ش دواتر هه‌موو ده‌بنه بهپاڵپشتیهكی زۆر گرنگ بۆ كه‌یسی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر له‌به‌رده‌م دادگا.
5- به‌كارهێنانی (مسحه) بۆ وه‌رگرتنی نمونه له (كۆم یان ده‌رچه‌ی پێشه‌وه‌ی ئافره‌ت ) ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ دلنیابوون له رووداوه‌كه ,نا بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوابخرێت چونكه ده‌بێته هۆی له ناوچونی یان پیسبوونی به ماده‌ی تر به‌مه‌ش مافی كه‌سی تاوانلێكراو ده‌فه‌وتێت.
6-ئه‌گه‌ر جل و به‌رگی تاوانلێكراو هیچ ئاسه‌واری پێوه بوو پێویسته ئه‌میش بدرێت به پۆلیس بۆ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ری.
7- هه‌موو ئه‌و به‌لگانه‌ی كه باسمان كرد به جوانی ده‌پارێزرێن و ئاماده ده‌كرێت بۆ ناردنی بۆ پزیشكی دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای داگا ده‌نێردرێت.
8- له كاتی چونت بۆ پێش دادوه‌ر هیچ ترس و دله راوكێ نه‌ت گرێت تكایه دوباره تكایه شته‌كان وه‌ك خۆی بگێره‌وه بۆ دادوه‌ر چونكه له كاتی ووتنی شتی نادروست ئه‌وا دلنیابه لای دادوه‌ر ئاشكرا ده‌بێت و مافت له‌وانه‌یه بڕوات.
9- دوای ئه‌وی دادوه‌ر فه‌رمان ده‌كات به ناردنی تاوانلێكراو بۆ پزیشكی دادوه‌ری لێره دووباره پشكنینی جه‌سته ئه‌نجام ده‌درێت و له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆری ئه‌و بواره. تاوه‌كو ده‌كرێت رووداوه‌كان وه‌ك خۆی باسبكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆت. له پزیشكی دادوه‌ری ئێمه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌ینه‌وه كه دادوه‌ر داوای كردووه به‌ڵام ده‌كرێت شتی سه‌رنج راكێش هه‌بیت باسی بكه‌ین.
10- ئینجا ئێمه وه‌ك پزیشكی دادوه‌ر ڕاپۆرتی كۆتایی خۆمان ده‌نووسین كه له لایه‌ن ٣ پزیشكی دادوه‌ر ئیمزا ده‌كرێتن و ده‌درێت به‌و پۆلیسه‌ی كه هێناویه‌تی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامی ڕاپۆرت نادرێت به تاوانلێكراو یان كه‌سه‌كاری یان پارێزه‌ره‌كه‌ی.
11- له دادگا دادوه‌ر دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان بریار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ت ده‌دات بۆیه پێویسته زۆر به‌ووریایی مامه‌ڵه بكه‌یت تاوه‌كو هیچ بهلگهیهكت نه‌فه‌وتێت.
-ده‌بێت لێره ئه‌وه بزانین هیچ كام له‌م راپۆرته پزیشكیانه بریتی نین له بیر‌و بۆچونی پزیشكه‌كان به‌لكو بریتیه له راستی زانستی و پزیشكی كه به چاو ده‌یبینن.
-ده‌توانی له زۆر حاڵه‌ت په‌نا ببه‌یته به‌ر هه‌ندێك رێكخراو و پارێزه‌ری خۆبه‌خش كه به داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر كاره‌كانی ئه‌مانه په‌رت و بڵاوه ناتوانم لێره ناو ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیان دابنێم.
-به داخه‌وه زۆرێك له پارێزه‌ره به‌رێزه‌كان رۆڵێكی خراپ ده‌گێرن ئه‌ویش به فێركردنی تاوانلێكراو به ووتنی هه‌ندێك شت هیچ په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌وه نه‌بووه یان دووره له راستی ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی خودی تاوانلێكراوه‌كه دانی ناوه كه فێركراوه وابڵێتن به‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر كۆی گشتی رووداوه‌كه ڕاستی و دروستی رووداوه‌كه.