عێراق لە بارەی خوێندنی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی بڕیاریدا

ئابوری

13/07/2020     ژمارەی بینراو 401

راچڵەکین-

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ئەمساڵی خوێندن بۆ قۆناغی ئامادەیی وەک ساڵی نەکەوتن هەژمار بکرێت.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیاردرا ساڵی خوێندنی 2019-2020 وەک ساڵی (نەکەوتن) هەژماربکرێت و بڕیارەکەش سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی ئامادەیی بەبەشە جیاوازەکانییەوە دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە داواکاری بۆ ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوە لە هەموو ئەو خوێندکارانەی قۆناغی ئامادەیی وەربگرن کە نایانەوێت ئەمساڵ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەم ئەنجام بدەن، بەڵام پێویستە داوکارییەکە واژۆی بەخێوکاری خوێندکارەکەی لەسەر بێت و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکانەوە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاکان بکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن