5 بیركردنه‌وه‌ی پیاوان كاتێك ته‌ماشای خانمێك ده‌كه‌ن
ڕاچڵه‌كین-
زمانی ته‌ماشاكردنی چاوه‌كان هاوشێوه‌ی زمانی قسه‌كردن كاریگه‌ری هه‌یه و له‌گه‌ڵیدا مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌م بابه‌ته‌دا مانای چه‌ند شێوازێكی ته‌ماشاكردنی خانمان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌زانیت.
1-نیگای توڕه‌یی:
ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی توڕه‌بوونیان به ڕه‌فتار و قسه ده‌رنه‌بڕن ئه‌وه زۆركات له چاوه‌كانیان ده‌بێت له‌وه تێبگه‌یت كه توڕه‌یه و شتێك هه‌یه به‌دڵی نییه.
2-ته‌ماشاكردنی ناجێگیر:
كاتێك ته‌ماشای تۆ ده‌كات له‌گه‌ڵیدا چاوه‌كانی ده‌خاته سه‌ر شتێكی دیكه و جارێكی دیكه ته‌ماشای ناو چاوت ده‌كات ئه‌وه مانای وایه ده‌یه‌وێت شتێكت پێ بڵێت به‌ڵام دوودڵه.
3-ئه‌گه‌ر نیگای چاوه‌كانی پڕ له دڵه‌ڕاوكێ بوو:
مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت هه‌ست به گوێ پێنه‌دانی تۆ ده‌كات بۆخۆی و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات تێت بگه‌یه‌نێت پێویستی به‌وه هه‌یه گرنگی پێ بده‌یت.
4- كاتێك ته‌ماشات ده‌كات چاوه‌كانی ناجوڵێنێت:
ئه‌مه نیگای خۆشه‌ویستی پێ ده‌وترێت و هه‌ندێكجار له‌گه‌ڵیدا بزه و خه‌نده‌یه‌كی كه‌مت ئاڕاسته ده‌كات.
5-ته‌ماشات بكات و كه‌مێك پێبكه‌نێت:
ئه‌مه مانای وایه تۆ سه‌رنجی ئه‌وت ڕاكێشاوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م نیگایه‌ت له هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه بینی ئه‌وه بزانه هێشتا تۆ سه‌رنجی ئه‌و ڕاده‌كێشیت و سه‌رسامه پێت.