پۆلیسی سلێمانی بكوژی دوو هاوڵاتی دەستگیركرد.. نوێكراوەتەوە

کوردستان

19/02/2020     ژمارەی بینراو 469

دوو هاوڵاتییەكە بە دەستڕێژی گولـلە كوژرابوون

راچڵەكین

هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، كەسێكیان بەتۆمەتی كوشتنی دوو هاوڵاتی دەستگیركرد، كە مانگی رابردوو لەناوچەی تانجەڕۆ كوژرابوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، راگەیاندراوێكدا بڵاویكدرووەتەوە، لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو هاووڵاتی، ئەمڕۆ 19-2-2020 توانرا یەكێك لەتۆمەتبارەكان لەپێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لەشاری سلێمانی لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدو بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە دەستگیر بكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستبەسەر دەمانچەیەكی جۆری كڵۆك گیرا، كە بەتۆمەتبارەكە بوو.

پۆلیسی سلێمانی رونیشیكردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ش. ب. ع) لەدایكبوی 1984 دانیشتوی شاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكە بەردەوامە.

شەوی 21-1-2020، لەنزیك ناوچەی تانجەڕۆی‌ شاری سلێمانی، دوو هاووڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بەكوژراوی دۆزرانەوە، لەسەر ئەو رووداوەش، فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند تۆمەتبارێك دەرچوو.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن