راچڵه‌كین- سپۆرت
كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد, كای هاڤێرتزی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایر لیڤه‌ركوزن له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی رێككه‌وتووه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كات.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌به‌وه ده‌كات, بڕی گرێبه‌سته‌كه 80 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رپرسانی چێلسی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن بۆ واژۆكردنی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
كای هاڤێرتزی ته‌مه‌ن 21 ساڵ له ئێستادا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه لاوه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو جگه له چێلسی, بایرن میونشن و ریاڵ مه‌دریدیش هه‌وڵی گواسته‌وه‌یان ده‌دا.