كەمال موسلیم: ئاگادار نیم هیچ بازگەیەك لەدەرەوەی خاڵە سنورییە فەرمییەكان هەبێت

کوردستان

22/07/2020     ژمارەی بینراو 631

راچڵەكین-

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت" ئاگاداری ئەوە نیم هیچ بازگە و خاڵێكی سنوری لەدەرەوەی خاڵە سنورییە فەرمیەكان هەبێت."

كەمل موسلیم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕەتیكردەوە هیچ بازگەیەك هەبێت لەدەرەوەی بازگە فەرمییەكان "وەك هەندێك لەپەرلەمانتاران باسی دەكەن"و  دەڵێت:" من نازانم لەلایەن چەكدارەوە بەدڵنیاییەوە هەندێك تەجاوەزات و پێشێلكاری هەبێت لە سنورەكان بەڵام ئەوەی كە چەكدار بەڕێوەی ببەن من ئاگاداری ئەوە نیم."

ئاماژە بەوەشدەكات:" ئاگاداری ئەوە نیم كە خاڵی سنوری هەبێت و تەنها لەلایەن هێزی چەكدارەوە بەڕێوە ببرێت، شتی وام نەزانیووە،بەڵام گلەییەكە لەسەر ئەوەیە لە هەندێك لە خاڵە سنورییەكان ڕێ و شوێنەكان وەكو پێویست نیین ئەگەر نا لەدەرەوەی ئەو خاڵانە شتی وا دانرابێت من ئاگام لێی نییە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن