راچڵەکین
باوکێکی تەمەن 26 ساڵان، کچێکی منداڵی خۆی بەشێوەیەکی دڕندانە دەکوژێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت: بێتاوانم و کچەکەم خۆی خنکاوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە سەن-ی بریتانی، جۆکار بیورۆ کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵەوە، توڕە بووە و ئەشکەنجەی کچە سێ ساڵانەکەی داوەو دواتر بەپێوە چووتە سەر سکی و کوشتوویەتی.
رووداوەکە لە ویلایەتی نیو هامپشایەر لە ئەمریکا روویداوەو دادگاش بڕیاری 40 ساڵ زیندانی کردنی بۆ باوکەکە دەرکردووە. ئەوەش سەرەڕای ئەوەی وتویەتی بەڵگەی پێیە کە کچەکەی خواردنی خواردووەو خنکاوە.
وێنە: