به‌وێنه‌.. كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور كه‌وته‌وه‌ كار

کشتوکاڵ

23/07/2020     ژمارەی بینراو 462

به‌وێنه‌.. كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور كه‌وته‌وه‌ كار

ڕاچڵه‌كین-

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی‌ كارگه‌ی‌ دۆشاوی ته‌ماته‌ی‌ شاره‌زووری بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت" لەماوەی رابردوو هەوڵەكانمان بەردەوامی هەبوو بۆ بەگەڕخستنەوەی كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور، ئێستاش كاتێك بەگەڕخرایەوە جێگەی خۆشحاڵیە."

ده‌شڵێت" كاك حسێن حەمەكەریم، بەڕێوەبەری گشتی و وتەبێژی وەزارەت لەگەڵ كاك ستار محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە سەردانی كارگەكەیان كردو لەگەڵ خاوەنی كارگەكە گفتوگۆیان كرد، پێمان راگەیاندن كە پشتگیری تەواوی ئەم كارگەیە دەكەین لە چوار چێوەی یاسا بەركارەكان."

له‌لای خۆشیه‌وه‌ داوا لە جوتیاران ده‌كات هەماهەنگی بكەن بۆ پێدانی بەرهەمەكانیان بەكارگەكە و وەزارەتی كشتوكاڵ و ده‌شڵێت" سەرچاوەكانی ئاویش هاوكاریانە".

هاوكات بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هەوڵەكانیان بەردەوامی دەبێت بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیاران بە دۆزینەوەی بازاڕ و دروستكردنی كارگە و ساردكەرەوە.

ده‌شڵێت" دەمەوێت لێرەشەوە رابگەینم، ئەمساڵ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی كشتوكاڵی وەزارەتمان پێنج جۆر تەرزی تەماتە توێژینەوەی لەسەر كراوە، ئەنجامی سەرەتای دڵخۆشكەرە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن