چاوچنۆكترین ئافره‌تی جیهان له هه‌رزه‌كاریه‌وه هه‌تا مردن جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی نه‌گۆڕیوه
ڕاچڵه‌كین-
Hetty Green چاوچنۆكترین ئافره‌تی مێژوو، له ساڵی 1835 له ئه‌مه‌ریكا له‌دایكبووه و منداڵی تاقانه‌ی پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بووه.
گرین له باوكیه‌وه بڕی 7.5 ملیۆن دۆلاری بۆ جێماوه و ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی ته‌نها 21 ساڵ بووه و دواتر بۆ ژیانكردن ڕویكردۆته نیویۆرك و پاره‌كانی له ۆڵ ستریت وه‌به‌رهێنانی كردوه و به ئافره‌ته جادوكه‌ره‌كه ناوزه‌ند كراوه.
ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ پیاوێكی ملیۆنه‌ر هاوسه‌رگیری كردوه به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر پاشماوه‌ی پسكیتی شكاو و میوه‌ی خراپ بووی میوه‌فرۆشه‌كان ژیاوه و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا خۆی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی بۆ خۆی دوریوه و دوای ئه‌وه هیچ پارچه‌یه‌كی دیكه‌ی نه‌كڕیوه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مردوه.
هیچكات ته‌نها یه‌ك پێنسی خه‌رج نه‌كردوه و ئاوی گه‌رمی به‌كارنه‌هێناوه و یه‌ك ده‌ست جلوبه‌رگی ڕه‌نگ ڕه‌شی له‌به‌ر كردوه، ئه‌و كاته‌ی قاچی كچه‌كه‌ی شكاوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكات قاچی بڕیوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌وه‌دا بووه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی خۆڕایی ده‌ست بكه‌وێت.
هیتی ساڵی 1916 له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا و له شاری نیویۆرك گیانی له‌ده‌ستداوه و ناوی چۆته كتێبی گینسه‌وه بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك ڕه‌زیل ترین ئافره‌ت له جیهاندا و هۆكاری مردنه‌كه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه به‌هۆی ئه‌و ده‌مه قاڵێیه‌ی له‌نێوان ئه‌و و خزمه‌تكاره‌كه‌ی ڕویداوه‌و پاش خۆی بڕێكی زۆر له پاره و سامانی جێهێشتوه و منداڵه‌كانی زۆر به‌خشنده بوون و به پاره‌كه‌ی دایكیان نه‌خۆشخانه‌ی خۆڕاییان كردۆته‌وه.