دكتۆر ئاراز: له تهمهنی منداڵیدا گوڵهبهڕۆژه و پاقلاوه و بنێشتم فرۆشتوه
ڕاچڵهكین-
ڕاگهیاندنكار و پزیشكی دهمار ئاراز برادۆستی له ساڵیادی لهدایكبونیدا لهڕێی پهیجی فهرمی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك باسی له ویستگهكانی ژیانی خۆی كردوه و دهشڵێت" کارکردنم لە 9 ساڵییەوە لە فرۆشتنی گوڵەبەڕۆژە، لوقم، پاقڵاوە و بنێشت دەستپێکردووە و تاوەکو ئەمڕۆش لە کار نەوەستاوم"
برادۆستی دهڵێت" من بە قوڵی بڕوام بەوەیە کە خودای گەورە لە دروستکردنی هەر یەکێک لە ئێمە ئامانجێکی گەورەی هەیە، بە دۆزینەوەی تواناکانمان دەتوانین بە نزیکەیی لەوە تێبگەین ئامانجە گەورەکە چییە و بەمەش دەزانین ئەرکمان چییە لە دنیادا، تواناکانمان "کە بەخششی خودای گەورەن نەک زیرەکی ئێمە" بۆئەوە لە ئێمەدا دروستکراون تا بیاندۆزینەوە و بیانخەینە خزمەتی جوانترکردنی ژیان، ئەگەر کۆچی دوایی بکەیت و تواناکانت نەدۆزیبێتەوە و نەشتخستبنە خزمەتی مرۆڤەکان، بە دڵنیاییەوە لێپێچینەوەی زۆر توند دەکرێی."
دهشڵێت" سەیری تواناکانی خۆت بکە و دەزانی پێداویستییەکانی کۆمەڵگا چین، چونکە شیانەکانی ئێمە ڤیتامین و کانزای گەشەکردن و بەردەوامیی ژیانی کۆمەڵگەکەمانن، بۆیە هەر یەکێک لەو ڤیتامین و کانزایانە نەدرێنەوە بە خەڵک، کەموکوڕی و گرفتی گەورە دروستدەبێت و تاوانباریش ئەو کەسەیە کە کەمتەرخەمە لە گواستنەوەی تەواوەتیی تواناکانی بۆ کۆمەڵگە، سەیری کێماسییەکانی کۆمەڵگە بکە و بەراوردیان بکە بە تواناکانت ئینجا دەزانی لە کامیان تۆ بەرپرسی."
ئهم پزیشكه سهبارهت به كار و بهرواری لهدایكبوونی نوسیویهتی" من لە 27-7-1987 لە سۆران لەدایکبووم و لەوەتەی لەبیرمە کاردەکەم، کارکردنیشم لە 9 ساڵییەوە لە فرۆشتنی گوڵەبەڕۆژە، لوقم، پاقڵاوە و بنێشت دەستپێکردووە و تاوەکو ئەمڕۆش لە کار نەوەستاوم."
له كۆتایدا هیوا دهخوازێت ساڵی داهاتووی تەمەنی خزمەتێکی باشتری هەموو ئەوانە بكات کە شایستەی خزمەتێکی باشترن، و سوپاسی ههموو ئهوانهش دهكات كه پرۆزبای ڕۆژی لهدایكبونیان لێكردوه.